Accessibility links

زیاد لە دوو سەد کەس ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەیان لە ئەستەمبول ئەنجامدا وەک نارەزایی لەدژی قەدەغەی هاتوچۆ و کردەی لەشکری تورکیا لە هەرێمی باشوری خۆرهەڵاتی زۆرینە کورد نشینی ئەو وڵاتە ، کە تیایاندا هێزەکانی تورکیا و ملیتانانی کوردی لە شەڕیکی دژواردان.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپەی سەر بە کوردەکان بانگەشەی بۆکرا. بەڵام ژمارەی پۆلیسی دژە ئاژاوەی تورک لە ژمارەی خۆپیشاندەران زیاتربوو . هەندێک لە بەشداربوون دروشمی بژی بەرخودانی کوردستانیان دەچڕی.

هاوکات خۆپیشاندەران داوای دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی دانوسانیان دەکرد لە نێوان حکومەتی تورکیا و عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان.

لەکاردانەوەیدا پۆلیسی تورکیا ڕاوەدووی خۆپیشاندەرانیان ناو چەند کەسێکیان لێ دەستگیرکردن و هەروەها دەسترێژی گولەی پلاستیکیان لە خۆپیشاندەران کرد لەودەمەی بڵاوەیان دەکرد.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دوێنێ شەممە ڕایان گەیاند کە لە دەمی دەستپێکردنی هەڵمەتە لەشکریەکەوە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە هەتا ئێستا261 چەکداری کورد کوژراون.

XS
SM
MD
LG