Accessibility links

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستلەکار دەکێشێتەوە


لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕۆژی یەکشەممە وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستلەكار كێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

سەڵاحەدین بابەکر سەبارەت بە دەستلەکار کێشانەوەکەی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " 1500 میگاوات کارەبا وەستاوە بەهۆی ئەوەی سوتەمەنی نییە کاری پێبکەین و ئەوەندی ئێمەش ئاگادار بین لە داهاتوشدا زەحمەتە ئەوە جێبەجێ بکەین بۆیە یەکگرتووی ئسیلامی بڕیاری دا ئەم وەزارەتە ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە".

لە هەمان کاتدا یاردەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دکتۆر محەمەد ئەحمەد گوتی " ئەمڕۆ گەیشتینە ئەو قەناعەتەی ئەم وەزارەتە لای ئێمە بێت مەسولیاتێکی گەورەیە ڕەنگە نەتوانین لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بین". بەڕێز ئەحمەد ئەوەشی ڕەتکردەوە ئەمە ڕاکردن بێت لە بەرپرسیارێتیەکان بەڵام گوتی " ئەگەر ئێمە دڵنیا بوینایە لەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا حکومەت بتوانێت خواستەکانی ئەم وەزارەتە دابین بکات ئێمە هەرگیز لە مەسولیەت ڕاناکەین تەنها خەمی هاووڵاتیانمانە".

لە کابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمدا یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد زێباری پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:35 0:00

XS
SM
MD
LG