Accessibility links

كەمال كەركوكى: فڕۆكەى ئەمەریكى و دژەتیرۆر هیچ چالاكییەكیان لەحەویجە ئەنجام نەداوە


فەرماندەى میحوەرى ڕۆژئاواى كەركوكى هێزى پێشمەرگە، هەموو ئەو زانیاریانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە ئەنجامدانى چالاكى هێزەكانى ئەمەریكا و دژەتیرۆر دەكەن لەرێگەى فڕۆكەوە لەناو حەویجە و دەوروبەرى.

كەمال كەركوكى ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"هەموو ئەو زانیارییانەى ڕاگەیاندنەكان لەبارەى دابەزینى هێزى ئەمەریكى و دژەتیرۆر لە رێگەى فرۆكەوە بۆ ناو حەویجە بڵاویان كردووەتەوە راست نین."

وتیشى"فرۆكە لە هیچ ناوچەیەكى حەویجە دانەبەزیووە و یەك بەرپرسى داعشیش دەستگیرنەكراوە."

بەڵام عەمید ڕوكن هەورامان محەمەد جێگرى فەرماندەى گشتى هێزەكانى پشتیوانى دووى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئەو چالاكییانەى هێزەكانى ئەمەریكا و دژە تیرۆر لە ڕێگەى دابەزینى فڕۆكەوە لەدەوروبەرى حەویجە ئەنجامى دەدەن داعشى تەواو شپرزە كردووە."

گوتیشى"داعش چەكى قورسى لەسەر بارەگا هەستیارەكانیان جێگیر كردووە بۆ ئەوەى لەحاڵەتى دابەزینى فڕۆكەدا بەرگرى بكەن ، هەروەها بەرپرسەكانیشیان هاتووچۆ كردنیان كەم كردووەتەوە."

ڕاگەیاندنە كوردیەكان بڵاویانكردەوە كەلەماوەى هەفتەى ڕابردوودا فڕۆكەى ئەمەریكى و هێزى دژە تیرۆر چەندین چالاكى دابەزینیان بۆ سەر بارەگاكانى داعش ئەنجامداوە، بەڵام هێزە ئەمنیە كوردیەكان تەنها ئەو چالاكى یە یان پشت راستكردووەتەوە كە تێیدا ژمارەیەک زیندانى عەرەبى خەڵكى حەویجە ئازادبوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG