Accessibility links

بەهۆی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی هندستان 4 چەکدار و 2 سەربازی هندی دەکوژرێن


.
.

ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی هندستان دەڵێت ملیتانە گومانبارەکان چوونەتە نێو بنەکەیەکی هێزی ئاسمانی هندستان لە نزیک سنووری پاکستان و شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و ملیتانەکان بۆ چەند کاتژمێرێک ڕوویداوە بەلایەنی کەم چوار چەکدار و دوو سەربازی هندی کوژراون.

هەرچەندە ڕوون نییە کێ ئەو هێرشەی ئەنجام داوە بەڵام زیاتر وەکو هەوڵێک دەبینرێت بۆ تێکدانی پێشوەچوونەکانی ئەم دوواییانەی پەیوەندی نێوان هندستان و پاکستان. ئەم هێرشە هەفتەیەک پاش یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیری هندستان پاش 12 ساڵ بوو بۆ پاکستان.

ئەم هێرشە چەند کاتژمێریک بەر لە خۆرهەڵاتن ڕوویدا و سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بە کوژرانی چەکدارەکان لەلایەن هێزەکانی هندستانەوە کۆتاییپێهات. بەڵام چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە شەڕە تەقە دەستیپێکردەوە.

لە دەوروبەری نیوەڕۆ هەلی هێرشی هەلیکۆپتەر لە ناوچەکە دەبینرا.

وەزارەتی بەرگری هندستان لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی هندستان ڕایگیەاند ئۆپەراسیۆنەکە لەو بنەکە سەربازییە بۆ 14 کاتژمێر بەدەوامی هەبووە بەڵام ڕوون نییە چەند کەس کوژراون.

XS
SM
MD
LG