Accessibility links

داعش بە هێرشی خۆکوژی هێزەکانی لەشکری لە ڕومادی دەکاتە ئامانج


لەشکری عێڕاقی ڕادەگەیەنێت چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی هێرشی خۆکوژیان لە شاری ڕومادی ئەنجام داوە چەند ڕۆژێک پاش ئەوەی سەربازەکان لە ناوەندی شارەکە دەریان کردن.

ژەنەڕاڵ ئەحمەد ئەلبالاوی بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتت پرێسی ڕاگەیاند توندڕەوانی داعش هێزەکانی ئاسایشیان لە 7 هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا کردە ئامانج لە دوو ناوچەی جیاوازی شارەکەدا.

ئەلبالاوی گوتیشی زیانی گیانی لە هێزەکانی حکومەت کەوتووە بەڵام بە ڕوونی نەیگوت چەند کەس کوژراون.

هاوکات گوتیشی هێزەکانی حکومەت بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوەو هیچ ناوچەیەکیان لە دەستنەداوە.

ڕەمادی پایتەختی پارێزگای ئەنبار لە مانگی 5 کەوتە ژێر دەستی توندڕەوانی داعش، ئەمەش گورزێکی گەورە بوو بۆ سەربازانی عێراقی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات.

ڕۆژی دووشەممە هێزی عێراقی دەستیگرتەوە بەسەر سەنتەری شارەکە بەڵام هێشتا لە داعش لە چەندین ناوچەی شارەکە هەن.

XS
SM
MD
LG