Accessibility links

عەلی کەریمی: کێشەی نەتەوایەتی کورد داوا دەکات سیاسەتمەدارانی کورد ژورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان هەبێت

  • Balen Salih

عەلی کەریمی

عەلی کەریمی

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2016 دا گەلێک ڕوانینی تایبەت هەن سەبارەت بەوەی کورد چۆن دەچێتە ئەم ساڵە نوێیەوە لە دەمێکدا لە ساڵی ڕابردوودا گیرۆدەی گەلێک کێشەو قەیران هاتبووەوە.

یەکێک لەو دۆسێیانەی کە گرنگە دیپلۆماسییەتی کوردییە و ئایا لە ساڵی ڕابردوودا چی کراوە و ئایا هێندە کار کراوە کە بتوانرێت لە ساڵی 2016 دا پشتی پێ ببەسترێت بۆ برەوپێدانی زیاتری.

عەلی کەریمی نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت وەک زۆربەی بوارەکانی تر کورد نەیتوانیوە ئەم چەمکە گرنگە بکاتە دۆسێیەکی نیشتمانی و دەشڵێت هەروەک چۆن هێزی چەکدار و دامەزراوەکانی تریش بارێکی کەسێتی و لایەنکارییان بە بەردا کراوە ئاوەهاش دیپلۆماسییەتی کوردی بەتایبەتیش لە دوو یان سێ ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ تەواوی ئەو ڕووداو و پەرەسەندنانەی لە ناوچەکەدا هەن نەتوانراوە ئەم چەکە گرنگەی دیپلۆماسی بکرێتە دۆسێیەک کە کورد وەک نەتەوە تیایدا بەشدار بێت و بەرژەوەندییەکانی خۆیی تیادا ببینێتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز کەریمی ئاماژەش بەوە دەکات ناکۆکی و ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ساڵی 2015 دا و پێشتریش بەهۆی نەبوونی یەکڕیزییەوە نەتوانراوە بەو شێوەیەی وڵاتانی جیهان وەک دەڵێت بۆ کورد هاتوونەتە سەر خەت، کورد سودی لێ ببینێت و دەشڵێت بە بێ هیچ گومانێک ئەمەش بەبێ یەک گوتاری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان نایەتە دی.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG