Accessibility links

سۆران پاڵانی: پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردی لە ڕۆژهەڵات هیوایەکی گەورە دەبێت بۆ خەڵکی کوردستان


سۆران پاڵانی
سۆران پاڵانی

لە ساڵی 2015 دا کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا لەسەر بەرنامە ناوکییە مشتومڕ لەسەرەکەی.

بەلای زۆرێک لە چاودێرەوە ئەم ڕێککەوتنە دەستکەوتە بۆ ئێران و دەتوانێت بەهۆیەوە بکەوێتە قۆناغی بوژاندنەوەی ئابوری کە بەهۆی ئەو سزایانەی پێشتر لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە سەپێندرابوونە سەر تاران زیانێکی زۆری لێکەوتبوو.

ئایا ساڵی 2016 بۆ ئێران جیاواز دەبێت لە ساڵی 2015؟

سۆران پاڵانی شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران کۆمەڵێک گۆڕانکاری تری بە دوای خۆیدا هێنا لەسەر هەردوو ئاستی دەرەوەیی و ناوخۆییش لە ئێراندا و دەشڵێت ساڵی 2016 ش ساڵیکی پڕ لە گۆڕانکاری دەبێت بەڵام سەختە لە ئێستاوە بتوانرێت ئاڕاستەکانی ئەو گۆڕانکارییانە دیار بکرێن.

سۆران پاڵانی کە پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەییە لە زانکۆی کۆیە دەڵێت مردنی ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە کە ئێستا فشاری بۆ هێناوە و قسە کردن لەسەر جێگرتنەوەی یەکێکە لە ئەگەرەکانی گۆڕانکاری لە ئێراندا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، سۆران پاڵانی باسیش لەوە دەکات بۆچی رەوایی ڕژێمی ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر کەوتۆتە ژێر پرسیارەوە لە لایەن گەلانی ئێرانەوە و دەڵێت ئەوانەی پێشتر خراپەکارییان بەرامبەر خەڵک کردووە و کاتێک دێنە سەر دەسەڵات کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکەن بەڵام لە هەمان کاتدا جەخت لە مانەوەی سیستەمی فەرمانڕەوایەتی ئێران دەکەن و دەشڵێت ئەوەش کارێکی چاوەڕوانکراوە کە وەها بن چونکە نەمانی ئەو جۆرە سیستەمە بە مانای نەمانی خۆیانەوە ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ دادگادا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:18 0:00

XS
SM
MD
LG