داعێش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو شکستی گه‌وره‌ی به خۆوه دیوه. له ده‌ست دانی ڕه‌مادی له عێڕاق و به‌ندئاوی ته‌شرین له سوریا لای هه‌ندێک له چاودێران به مانای لاوازبوونی داعێش و کاریگه‌ری ئه‌و چالاکی‌یه سه‌ربازییانه‌یه که دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێن.
ئایا ئه‌م لاوازبوونه کاتێ‌یه و به‌ستراوه‌ته به چه‌ند هه‌وڵی تایبه‌ت، یان خود به مانای ده‌ستپێکی له ناوچوونی داعێشه؟ بیرۆکه‌ی توند ئاژوویی ئاینی داعێش له گه‌ڵ له ناوچوونی ئه‌م گرووپه له ناوده‌چێت، یان به ڕواڵه‌تێکی تر وه له خانه‌ی گرووپێکی تردا خۆی ده‌بووژێنێته‌وه؟
له هه‌مان کاتدا، ئه‌م دوو سه‌رکه‌وتنه‌ی دوایی به سه‌ر داعێشدا ده‌رئه‌نجامی هاوده‌نگی ملیشیا سونی‌یه‌کان له عێراق و هاوکاری هێزه سونی‌یه‌کانی سوپای ئازاد و کورده‌کان له سوریایه. ئایا ئه‌وه به ئه‌و مانایه‌یه که تێکشانی داعێش به به‌هێزکردنی هێزه سونی‌یه‌کان له ناوچه‌که‌دایه به‌سراوه‌ته‌وه؟ ئه‌ی ڕێگه نه‌دان به به‌شداری ملیشیا شیعه‌کان له هێرشی ئازادکردنی ڕه‌مادی به مانای ئه‌وه‌یه که پانتای چالاکی ئه‌م میلیشایانه له عێڕاق سنووردار کراوه؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م باسه له گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیر عه‌لیپوور، لێکۆڵه‌ری سیاسی وتووێژمان کردووه.