Accessibility links

بەرپرسانى كورد: چالاكیە هاوبەشەكانى ئەمەریكا و هێزە كوردیەكان داعشى تۆقاندووە


بەرپرسانى كورد لە پارێزگاى كەركوك ، دەڵێن چالاكیە هاوبەشەكەى چەند رۆژى رابردووى ئەمەریكا و هێزە كوردیەكان لەناحیەى ریازى خۆراواى كەركوك ، كە لەرێگەى فرۆكەوە دابەزینە سەر بارەگایەكى داعش بۆ رزگاركردنى پێشمەرگە دیلەكان بووە.

ئازاد جەبارى سەرۆكى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو بارەگایەى داعش كە ئەمەریكا و هێزە كوردیەكە هێرشیانكردە سەرى پێشمەرگە دیلەكانى تێدا نەبوو، بەڵام چەند داعشێكیان بەدیلى دەستگیركردبوو."

بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە زۆربەیان بێ‌ ئاگایى خۆیان لە ئامانجى هێرشەكەى چەند رۆژى رابردووى ئەمەریكا و هێزە ئەمنیە كوردیەكان دەردەبرن، بەڵام كەمال كەركوكى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوك تەنها ئەوەندەى وت كە هێرشە هاوبەشەكە هەوڵێكى بووە بۆ دەستهێنانى ئامانجێك.

لاى خۆیەوە لیوا محەمەد قادر فەرماندەى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دابەزینى ئەمەریكى و هێزە كوردیەكان لەرێگەى فرۆكەوە بۆ سەر بارەگاكانى داعش ، چەكدارەكانى ئەو رێكخراوەى تۆقاندووە و ترس و دڵەراوكێى لەنێودا بڵاو كردوونەتەوە."

پێشتریش هێزێكى هاوبەشى ئەمەریكى و كوردى لەرێگەى فرۆكە دابەزینە سەر بارەگایەكى داعش لەحەویجە و ، ژمارەیەك زیندانى یان ئازاد كرد كەسەرجەم زیندانیەكان عەرەب بوون.

XS
SM
MD
LG