Accessibility links

فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنەوە


كۆبوونەوەی سەرۆک فراكسیۆنەكان و لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهات كە تایبەت بوو بە بارۆدوخی ئێستای پەرلەمان و تاوتوێكردنی چاكسازییەكەی حكومەت و ڕۆڵی پەرلەمان لە چاكسازییەكەد. بەڵام هەر یەكە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبوونەوەكەیان بایكۆت كرد. لەمبارەیەوە محەمەد عەلی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای گوت "پێشتر لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كوبونەوەیەک كرابوو كە لەوێ تەرکیز لە سەر بابەتی چاكسازی كرا، ئەم كۆبوونەوەیەی پەرلەمانی كوردستان هەر درێژە پێ دەری ئەو بابەتە بوو هەموو فراكسیۆنێک ئامادەبوو جگە لە فراكسیۆنی گۆران، هەموو فراكسیۆنەكان بە تەواوی پشتگیریان لە پرۆسەی چاکسازی دەکرد".

لە بارەی بەشداری نەكردنی فراكسیۆنی گۆڕان لەم كۆبوونەوەی پەرلەماندا بێستون فایەق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆران بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند" پێمانوایە ئێستا پەرلەمانی كوردستان موئەسیسەیەكی ناقسە موئەسیسەیەکی پەكخراوە سەرۆكەكەی لێرە نەبێت ئەو موئەسیسەیە موئەسیسەیەكی ناتەواو پەكی خراوە داگیركراوە دەبێت ئەو حاڵەتە ئاسایی بكرێتەوە ئەوجا دەتوانرێت ئیش ڕاپەرێنێت، تا پارتی لەو هەڵسوکەوتانەی بەردەوام بێت هەر وا دەمێنێتەوە و هەتا بێدەنگیش بەرامبەر پارتی زۆر بێت بێگومان پارتی ئەو ئیشانەی بۆ دەچێتە سەر".

فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی سەرەڕای بانگهێشتكردنیان بۆ ئەم كۆبوونەوەیە بەشداریان نەكرد. سەبارەت بە هۆكاری بەشداری نەكردنیان عومەر مستەفا سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ دەنگی ئەمەریكا وتی"ئەم كۆبوونەوەیە بۆ قسەكردن بو لە سەر چاكسازی و شێوازەكانی چاكسازی، حكومەت بڕیاری داوە و بڕیارەكانی كۆتایی پێهاتووە و دەرچووە هیچ پرس و ڕایەكی بە پەرلەمان نەكردووە تازە پەرلەمان قسەی چی لە سەر دەكات ئەمە خاڵێک و خاڵێكی تریش چاكسازی ڕاستەقینە لە هەرێمی كوردستان دەبێت لە سێكتەرەكانی نەوت و خاڵە سنووریەكانەوە دەستپێبكات ئینجا دەبێت دۆخی پەرلەمان ئاسایی بكرێتەوە و پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوە چونكە ئەمە چاكسازی نییە حكومەت بە ئارەزوی خوی خەرجی كەم بكاتەوە بە بێ ئەوەی كە هیچ داهاتێک زیاد بكات.

دەقی ڕاپۆرتەکەی ئەحمەد زێباری سەبارەت بە کۆبونەوەکەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:11 0:00

XS
SM
MD
LG