Accessibility links

چەكدارانی داعش بەردەوامن لە دەركردنی بڕیار و ناچار کردنی خەڵكی ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە جێبەجێكردنی.

ڕۆژی شەممە توندڕەوانی داعش 14 منداڵ و 19 کەسی تری سڤیلیان کوشتووە چونكە بڕیارەکانی ئەوانیان وەک خۆی جێبەجێ نەکردووە. كوشتنی ئەو نۆزدە كەسە لە سەر بەكارهێنانی سەتەلایت بووە و كوشتنی چواردە منداڵەكەش لە سەر چوونیان بۆ بەرەكانی جەنگ بووە.

سەعید مەمو زینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند " تیرۆرستانی داعش پاش ئەوەی سەتەلایتیان لە موسڵ قەدەغەكردبوو لە بەرامبەردا هەر كەسێک كە سەتەلایتی بەکار هێنابا سزای دراویان دەدا، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی بەكارهێنانی سەتەلایت نۆزدە كەسیان كوشت چونكە بریارێكی تریان دابوو كە هەر كەسێک بەكاری بهێنێت ڕووبەڕووی سزای مەرگ دەبێتەوە بویە ئەو نۆزدە كەسەی كوشت و هەروەها چواردە منداڵیشیان گوللەباران كرد كە بەرەو شەڕ نێردرابوون".

لە لایەكی تر هەر لە شاری موسڵ دوو سەركردەی گەورەی داعش كوژران یەكێكیان بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەو رێكخراوە بوو و ئەوەی تریش بەرپرسی دادگای داعش بوو.

XS
SM
MD
LG