Accessibility links

ئومێد خۆشناو: فراكسیۆنی زەرد لەگەڵ كۆبونەوەی پەرلەمانە بەڵام دەبێت جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی بكات


ئومێد خۆشناو

ئومێد خۆشناو

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ڕێككەوتنی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهاتووە.

ئومێد خۆشناو لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریكا گوتی باشترە بزوتنەوەی گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕابگەیەنێت چونكە ڕێككەوتنەكەیان بۆ بەشداری لەحكومەت هەڵوەشاوەتەوە.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی زەرد لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان سوربونی خۆیانی بۆ گۆڕینی سەرۆكی ئێستای پەرلەمانی كوردستان دووپاتكردەوە چونكە بە وتەی ئەو لە 23ی مانگی 6وە بێلایەنی خۆی لەدەستداوە.

هەروەها ئەوەشی نەشاردەوە لە سكرتێری پەرلەمانی كوردستان كە پشكی كۆمەڵی ئیسلامیە نیگەرانن بەڵام وەک خۆی گوتی هەتا ئەم ساتە ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوەشاوەتەوە نەک لایەنی تر.

XS
SM
MD
LG