Accessibility links

کوشتنی عەلوش کاردەکاتە سەر پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان


چاودێران و سەرچاوەکانی ئاسایش دەڵێن ئەو پلانەی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ گواستنەوەی هەزاران لە جیهادییەکانی کە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا گەمارۆدراون، دواخراوە بەهۆی کوشتنی رابەرێکی باڵای سەرهەڵداوانی سوری دژ بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.

زەهران عەلوش پرۆسەی تێپەڕبوونی بە سەلامەتی بۆ هەزاران لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی مسۆگەر کردبوو ، بەڵام کوژرانی ناوبراو لە ڕۆژی هەینی ڕابردودا مەسەلەی گواستنەوەی ئەو ئاستە زۆرە لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دوواخستوە و ڕوون نییە کە ئایا دواتر دەرچونی ئەو چەکدارانەی دەوڵەتی ئیسلامی کە لە نزیک دیمەشق گەمارۆدراون بە ئەنجام دەگەینرێت یان نا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە کوشتنەکەی زەهران عەلوش هەتا دوێنێش نا ڕوون و تەمومژاوی بوو. هەندێک لە راپۆرتەکان دەڵین هێزە لەشکریەکانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە هێرشیکی ئاسمانیدا کوشتویانە.

XS
SM
MD
LG