Accessibility links

گروپێک لە پەرلەمانتارانی كوردستان هەوڵی ئاسایی كردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێم دەدەن


سالا مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفڕاكسیۆنی سەوز باس لە هەوڵی چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان دەكات بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان.

سالار مەحمود باس لە ئاكامی ئەو هەوڵانەیان دەكات و دەڵێت"ئێستا سەرەتای هەوڵەكانمانە بۆیە ئاكامی دەرنەكەوتووە".

ئەو پەرلەمانتارە بانگهێشتی هەموو فڕاكسیۆنە جیاوازەكان دەكات بۆ بەشداربوون لەو هەوڵەو و دەڵێت"پلان هەیە سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەكان بكەین.

لەبارەی ژمارەی پەرلەمانتاران لەو گروپە و فڕاكسیۆنەكان وتی"جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەموو فڕاكسیۆنەكان لەگروپەكە بەشدارن و بەردەوامیش دەبین لەگەڵ فڕاكسیۆنی گۆڕان تا بێنە ناو ئەو گروپە و هەروەها گوتیشی نامانەوێت پەرلەمانتار لەم دۆخەدا تەماشاكار بین بەڵكو دەمانەوێت بەشێک بین لەهەوڵ بۆ ئاسیكردنەوەی دۆخەكە نەک داواكردنی كۆبونەوەی پەرلەمان".

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ساڵار مەحمود

XS
SM
MD
LG