Accessibility links

هێزەکانی عێراقی نزیکن لە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ڕەمادی


.

.

وتەبێژێکی لەشکری عێراق دەڵێت سەربازانی عێراقی زیاتر چوونەتە ناوجەرگەی ڕەمادییەوە، کە هەمو ئەم هەفتەیە لە شەڕێکی سەختدا بوون بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوەندەکانی حکومەت لە دەستی چەکدارانی داعش پاش ئەوەی 7 مانگ لەمەو بەر دەستیان بەسەردا گرت.

دەستگرتنەوە بەسەر ئەو ناوەندانەی حکومەتدا کۆنتڕۆڵ کردنەوەی تەواوەی شارەکە ئاسانتر دەکات، کە پایتەختی پارێزگای ئەنبارە. بەڵام گەڕەکەکانی دەوروبەری ئەو باڵەخانانەی حکومەت مینڕێژ کراون.

ئەو گوتەبێژە ڕاشیگەیاند سەربازەکان هێرشی ئاسمانییان بەکارهێناوە بۆ تەقاندنەوەی ژمارەیەک لەو مینانە و ئەمەش هاوکاری کردن بۆ ئەوەی زیاتر بتوانن نزیک بنەوە لە ناوچەکە و دەشڵێت ئێستا چەند سەد مەترێک دوورن لە باڵەخانەکانی حکومەتەوە.

XS
SM
MD
LG