Accessibility links

فەرماندەى هێزی ئاسمانی عێراق باس لە چەند وردەکاریـیەکی شەڕی ڕومادی دەکات


فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، دەڵێت سوپاى عێراق و هێزە ئەمنیەكان رۆیشتوونەتە ناو شارى رومادى و لە كۆمەڵگەى بینا حكومیەكان نزیك بوونەتەوە كە ئەو كۆمەڵگەیە دەكەوێتە ناو سەنتەرى شارى رومادیەوە.

فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین، لە لێدوانێكى تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمەریكا رایگەیاند"بینا حكومیەكانى ناو شارى رومادى لەلایەن داعشەوە هەموویان بۆمبڕێژ كراون ، بۆیە پێشرەویەكانى سوپاى عێراق خێرا نیە."

فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، باسی لەوەش كرد رۆڵى فڕۆكە لە شەڕەكەى رومادى زۆر كاریگەر نیە، بەو پێیەى سوپا و داعش لە یەكترى نزیكن و شەڕەكە بووەتە شەرى پیادە.

بەپێى وتەى ئەو فەرماندە باڵایەى عێراق ، بوونى ژمارەیەكى زۆر هاوڵاتى مەدەنى لەناو سەنتەرى شارى رومادى گرفتى گەورەى بۆ سوپاى عێراق دروستكردووە.

دەربارەى رۆڵى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان ، فەریق ئەنوەر وتى"فرۆكەكانى هاوپەیمانان رۆڵى گەورەیان هەیە و بەردەوام چاودێرى داعش دەكەن."

سەبارەت بە بەشدارى كردنى هێزى زەمینى ئەمەریكا لە شەڕەكەى رومادیدا، ئەنوەر حەمە ئەمین ئامادە نەبوو زانیارى ورد بدركێنێت و ، وتى"سەربازى ئەمەریكى لە عێراقدا بوونى هەیە."

شارى رومادى ناوەندى پارێزگاى ئەنبار هەرچەندە ژمارەى ئەو چەكدارانەى داعش كە تێیدایە بەپێى وتەى فەرماندەكانى عێراق زۆر نیە ، بەڵام كۆنترۆڵكردنیشى ئاسان نیە بەو پێیەى بینا و شەقامەكانى لەلایەن داعشەوە بۆمبڕێژكراون.

XS
SM
MD
LG