Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: بە جۆرێک لە جۆرەکان باس لە ناڕەوایی یاسایی ئەم حکومەتەی هەرێم دەکرێت


هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب

ڕای جۆراجۆر هەن لەسەر کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

هەندێک لەو بڕوایەدان بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم کۆبوونەوەیە هیچ ڕەواییەکی نابێت.

بەڵام دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسایی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر دەڵێت لە ڕووی سیاسییەوە ئەم کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەوایی هەیە بەڵام لە ڕووی یاساییەوە کێشەی هەیە.

دکتۆر هەڵمەت دەڵێت کێشە یاساییەکە لەوەدایە ئەو وەزیرانەی لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە هیچ پاشخانیکی یاسایی نییە بۆ دوور خستنەوەیان هەربۆیەشە لێرەدا ڕەواییە یاساییەکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر هەڵمەت غەریب باسیش لەوە دەکات کە ئەم کابینەیەی ئێستا لە هەرێم کابینەیەکی زۆرینەی سیاسییە و دەبێت لە ئاست بەرپرسیارێتی و داخوازی و لە ئاستی ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستاندا بێت و دەشڵێت لەگەڵ کۆبوونەوەکەشدا کێشەیەکی تر دێتە ئاراوە و وەک دەڵێت لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم هەر جموجۆڵێک یان هەنگاوێک بنێت ئەوا پێویستە لایەنێکی گرنگتر هەبێت کە پەرلەمانە چاودێری کارەکانی بکات و بەڵام پەرلەمانیش جۆرێک لە ڕاگیراوی کارەکانی پێوە دیارە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:25 0:00

XS
SM
MD
LG