Accessibility links

مێزگرد: تورکیا و ئاشتی و کورد


لە هەرێمی کوردنشینی تورکیادا و بە تایبەتیش لە ناوچەکانی جزیرە و سلۆپی و شرناخ لە رۆژی 14 ی ئەم مانگی دوازدەیەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و ئۆپەراسیۆنێکی لەشکریشی بە دوادا هاتووە کە وەک دەگوترێت یەکەمین جارە لەشکر و هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا بەم شێوە بەرفراوانە لەو ناوچانەدا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن کە دەیان تانک و زرێپۆش و هەروەها هەلیکۆپتەری جەنگیشی تیادا بەکار هێنراوە.

هیوا عوسمان
هیوا عوسمان

تانکەکان و زرێپۆشەکان بە شەقام و کۆڵانەکانی شار و شارۆچکەکاندا بڵاوبوونەتەوە.

میوانەکانی مێزگرد:
ئەحمەد ئەسکەندەری، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی
هیوا عوسمان، نوسەر و ڕۆژنامەوان

توندوتیژییەکانی تورکیا دوابەدوای دوو ساڵی ئاگربەستی ڕاگەیەندراو دێت وەک بەشێک لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە وڵاتەکەدا.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

ئەم چارەسەرە ئاشتیانەیەش وەک سەرچاوەکان لە تورکیاوە باسیان دەکرد لە ڕیی وتووێژی نهێنییەوە بووە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیمرالی.

خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایی دەربڕین هەر تەنها شار و شارۆچکەکانی کوردی نەگرتۆتەوە لە تورکیادا بەڵکو پەرەی سەندووە بۆ شاری ئەستانبوڵ و لەوێش هێزەکانی پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێن و ئاویان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

زانیاری زیاتر لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:57 0:00

XS
SM
MD
LG