Accessibility links

سروه‌ عبدولواحید: کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا کاتی‌یه‌ بۆخاکی کوردستان نه‌ک بۆ تورکیا.

  • Wrya Kalle

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی تورکیا به‌ومه‌رجه‌ ده‌کشێنه‌وه‌ هێزه‌کانی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش جێگایان بگرنه‌وه‌، ئایا عیراق توانای چێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وهێزانه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌م کشانه‌وه‌یه‌ به‌ڕێکه‌وتن بوه‌ یاخوود تورکیا درکی به‌وه‌ کردوه‌ سه‌روه‌ریی خاکی عێراقی پێشێلکردوه‌، رۆڵ و فشاری وڵاتانی زلهێز له‌م هه‌نگاوی تورکیادا له‌چ ئاستێکدابوه‌، تورکیا له‌ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌ڵێت چوونی هێزه‌کانی بۆخاکی عێراق به‌هۆی له‌یه‌کنه‌گه‌یشتن بوه‌، ئایا هۆکاری له‌یه‌کنه‌گه‌یشتن چیبوه‌.

له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا سروه‌ عبدولواحید ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵیت دبلۆماسیه‌تی عێراق له‌ڕێگای په‌نابردن بۆ ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ووڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهان هه‌وڵێکی زۆریدا بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخرێته‌ سه‌ر تورکیا و ئه‌م هێزانه‌ی له‌عێراق بکشێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بڕیاری کشانه‌وه‌ی تورکیا له‌کاتێکی باشدایه‌، تورکیا به‌هۆی فشاره‌وه‌ کشاوه‌ته‌وه‌، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ش ناهاتوه‌ته‌ خاکی عێراق بۆئه‌وه‌ی لێی ده‌رچێت، هه‌موو ئامانجه‌کانی تورکیا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ده‌یه‌وێت له‌ناو خاکی عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی هه‌بێت و بمێنێته‌وه‌.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ سروه‌ عبدولواحید کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌

XS
SM
MD
LG