Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: کوردی باشوور نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ خاوه‌نی ستراتیجیه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمایه‌تی.


باس له‌پرۆژه‌یه‌ک ده‌کرێت له‌عێراق ده‌وڵه‌تێکی سوونه‌ مه‌زهه‌ب دامه‌زرێت.

تاچه‌ند ئه‌گه‌ری درووستبوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ هه‌یه‌، ئایا ئه‌مه ده‌بێته‌ هۆی دابه‌شبوونی باشووری کوردستان و که‌وتنه‌وه‌ی دووئیداره‌یی.

له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا نووسه‌رو چاودێری سیاسی به‌رختیار شاره‌زووری ده‌ڵێت پێشبڕکێکه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مێژوو له‌نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و عوسمانی واته‌ ئێرانی نوێ و تورکیای نوێ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێران ڕابه‌رایه‌تی که‌وانی شیعه‌ده‌کات و تائێستا سوونه‌ بێ ڕابه‌رایه‌تیه‌، نه‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی و نه‌ تورکیا نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێران ببینن، له‌ئێستاشدا ئه‌و ململانێیه‌ هه‌مان هاوپه‌یمانێتی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانیی لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌ و خۆی دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌.

ووریا کاڵێ ئه‌م ووتوێژه‌ی سازداوه‌

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG