Accessibility links

ئاشتن کارتەر: هێرشە ئاسمانییەکی ئەمەریکا لە عێراق هەڵەی هەردوولا بووە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئەمەریکا لە ڕۆژی هەینی کە ڕەنگە ژمارەیەک سەربازی عێراقی تێدا کوژرابێت وا دیارە هەڵەیەک بووە کە هەردوولا تیایدا بەرپرسن. عێراق بەڵێن دەدات سزای ئەو کەسانە بدات کە بەرپرسیارن تیایدا.

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ بنکەی دەریایی ئەمەریکا لە کەنداوی فارس کارتەر گوتی ئەو ڕووداوەی کە لە نزیک شاری فەلوجە ڕوویدا جێگای داخە و ئەو تەلەفۆنی بۆ سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی کردووە تا هاوخەمی خۆی دەربڕێت.

کارتەر گوتی کاتێک شانبەشانی یەک شەڕدەکەیت هەروەکو ئێمە ئەم شتانەش ڕوودەدات. کارتەر گوتی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی هەینی ئاماژەی هەمو ئەو هەڵانەی تێدایە کە لە کاتی شەڕدا ڕوودەدەن.

وەزیری بەرگری عێراق خالد ئەلعوبەیدی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ئەو هێرشە ئەفسەرێک و 9 سەربازی تێدا کوژراوە. گوتیشی عێراق لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکات و تاوانبارەکە بە یاسای عێراق سزا دەدرێت. ئەو کەسی تاوانبار نەکرد.

لە بەیاننامەکەی ڕۆژی هەینی لەشكری ئەمەریکادا ئاماژە بەوە نەکرابوو کە چەند کەس کوژراون.

لەشكری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو هێرشە ئاسمانییە کاتێکد ئەنجام دراوە کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە نزیک فەلوجە داوا کراوە، و بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزەکانی عێراقی ئەنجام دراوە.

کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکاش دەڵێت تەمێکی زۆر هەبووە لە ناوچەکە کە ڕەنگە ئەوەش بەشێک بووبێت لە هۆکاری ڕووداوەکە.

XS
SM
MD
LG