Accessibility links

چەند دێڕێکی عەرەبی دەبێتە جێگای مشتومڕ لە خوێندنگایەکی ئەمەریکا


.

.

قوتابخانەیەکی ناوچەیەکی دووردەستی ولایەتی ڤەرجینیا ڕۆژی هەینی داخرا پاش ئەوەی وانەیەکی قوتابخانەکە کە پەیوەندی هەبوو بە ئاینی ئیسلامەوە مشتومڕی توندی لێکەوتەوە.

کاربەدەستانی خوێندنگای ناوچەی ئاگوستا دەڵێن وانەی خۆشنوسی کە نووسینێکی موسوڵمانان بوو وای کرد هەندێک کەس بە توڕەیی بەرپەرچی بدەنەوە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا.

کاربەدەستانی خوێندنگاکەش دەڵێن ئەوان نیگەران بوون لەمەڕ شێوازی بەرپەرچدانەوەکان بۆیە بۆ هۆشیاری پێشوەزخت بە ڕاوێژکردن لەگەڵ پۆلیس خوێندنگاکە داخرا.

یەکێک لەو کەسانەی کە ئەم نوسینە نیگەرانی کردووە دەڵێت ئەگەر ئێمە ڕێگامان پێ نادرێت لەسەر خودا هیچ وانەیەک بخوێنن و لە قوتابخانەکە نوێژ بکەن جا نازانم بۆچی دەیانەوێت پروپاگەندە بۆ ئیسلام بکەن.

کاربەدەستانی خوێندنگاکەش دەڵێن مەبەست لە وانەکە تنها نیشاندانی خۆشنووسی عەرەبی بووە نەک پروپاگەندە کردن بۆ هیچ ئاینێک.

هەندێک لە دایکان و باوکان داوایان کردووە ئەو مامۆستایە لەسەر کارەکەی لاببرێت بەڵام زیاتر لە 2000 کەسیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتیوانیان بۆ ئەو مامۆستایە دەربڕیوە.

XS
SM
MD
LG