Accessibility links

بەغدا و کەرکوک لەسەر لابردنی فەرماندەی پـۆلیسی کەرکوک ڕێکدەکەون


سەرۆك وەزیرانى عێراق و پارێزگارى كەركوك لەسەر لابردنى لیوا جەمال تاهیرى فەرماندەى پـۆلیسى كەركوك لە پۆستەكەى و دیاریكردنى كەسێكى تر بۆ جێگەكەى رێككەوتوون ، بەڵام لیوا جەمال تاهیر دەڵێت ناحەقى بەرانبەر كراوە.

لیوا جەمال تاهیر ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"8 ساڵ و 7 مانگە بەرێوەبەرى پۆلیسى كەركوكم و لەپۆستەكەشم لاببرێم ئاساییە ، بەڵام ناحەقیم بەرانبەر كراوە."

بەپێى بەیاننامەیەكى وەزارەتى ناوخۆى عێراق ، حەیدەر عەبادى سەرۆك وەزیرانى عێراق و وەزیرى ناوخۆ و نەجمەدین كەریم ى پارێزگارى كەركوك رێككەوتوون ، لەسەر لابردنى لیوا جەمال تاهیر و دیارى كردنى كەسێكى تر بۆ فەرماندەى پۆلیسى كەركوك.

ئازاد جەبارى سەرۆكى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك ، ئاماژەى بەوەكرد گۆرینى فەرماندەى پۆلیسى كەركوك بەرێككەوتن ئاساییە ، بەڵام بێ‌ رێككەوتن هیچ گۆرانكاریەك قەبوڵ ناكەین ، وتى"دەبێت كوردێك لەجێگەى لیوا جەمال دابنرێت."

پێشتر حكومەتى عێراق بریارى دوورخستنەوەى لیوا جەمال تاهیرى لەپۆستەكەى داو ئیدارەى كەركوك جێبەجێكردنى بریارەكەى رەتكردەوە ، بۆیە وەزارەتى ناوخۆ موچەى 12 هەزار پۆلیسى پارێزگاكەى راگرت.

XS
SM
MD
LG