Accessibility links

کۆلۆمبیا هەنگاوێکی گەورە دەنێت بۆ ئاشتی لەگەڵ سەرهەڵداوە مارکسیستەکان


کۆلۆمبیا لە رۆژی سێشەممە هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ سەەدایەکی ئاشتی کۆتایی، لەو دەمەی حکومەت و سەرهەڵداوە مارکسیستەکانی گروپی هێزەکانی لەشکەری شۆرشگری کۆڵۆمبیا FARC رێکەوتنامەیەکیان واژوو کرد بۆ قەرەبوکردنەوەی زیان پێی کەوتوەکان و سزادانی ئەوانەی لە تاوانەکانی شەردا بەرپرسیارن.

سەرۆکی کۆلۆمبیا خوان مانوێک سانتۆس ووتی هاووڵاتیانی کۆڵۆمبی ئێمە قەت وا لە ئاشتی نزدیک نەبوێنەتەوە. وتو وێژەکان خێرایی بە خۆیەوە بینیوە و بەرەو پێش هەنگاوی ناوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنامەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەشەری چەکداری لە کۆڵۆمبیا. ووتیشی من دەزانم نگرانی هەیە، ئەمە کێشەیەکی ئاسان نییە، بێجگە لە هەندێ ئێمە هەموو لە ژێر شەری چەکداریدا ژیاوین، هەندێ رەنجێکی زۆرتریان کێشا تە کەسانی تر بەڵام هەموومان رەنجمان کێشاوە.\

بە پێی سەواداکە ئەو سەرهەڵداوانەی دان بە تاوانەکانیان دەنێن ئازادی هات و چوونیان بۆ ماوەی 8 ساڵ سنووردار دەبێت و لە جیاتی زیندان لەو جۆرە پرۆژانە کار دەکەن وەکو دەرکردنی مین لە گوندەکاندا.

هەر وەها بریارە دادگایەک دابنرێت بۆ لێکۆڵینەوە گوایە لە توانەکانی شەر.

XS
SM
MD
LG