ئەمنستی ئینترناسیۆناڵ لە رۆژی چوارشەممە ووتی کاربەدەسانی تورکی هەر لە مانگی سیپتامبرەوە ژمارەیەک لە پەنانەرانی عێراقی و سوری دەستگیر کردوون و پێشێلیان لێ دەکەن و فیشاریان بەسەر دەهێنن لە گەرانەوە بۆ وڵاتانیان بە پێشێلی لە یاسا نێۆنەتەوەییەکان.
حکومەتی تورکیا بە تۆرەییەوە تاوانەکانی ئەمنستی وەڵام دایەوە و دەڵێت نکۆڵی لێ دەکات هەر پەنابەرێکی سوری لە تورکیا بە زۆر ناردبێەوە سوریا.
رێکخراوەی مافەکانی مرۆڤ هەر وەها بە یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دا کە لە مانگی نۆڤامبر لەگەڵ تورکیادا بە سەودایەک گەیشتوون بۆ رێگرتن لە هاتنی پەنابەران بۆ ئەوروپا و دەشڵێت ئەوە جێ مەترسیە لە پێشێلیکانی مافەکانی مرۆڤ دا دەستیان هەبێت.
جان داڵهیەسیین بەرێوەبەری ئەوروپای ئەمنستی ووتی ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتانێک وەکو عێراق و سوریا نەک هەر جێ باوەرنەکردنە بەڵکو پێشێلیە لە یاسای نێۆنەتەوەیی.