Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: ئەو سیاسەتەی کە لە هەرێمی کوردستاندا پیادە دەکرێ لە بەرژەوەندی چارەنووسی کورد دا نییە


Dr. Kameran Mentk
Dr. Kameran Mentk

بەو پێیەی وەکو هەندێ لە شرۆڤەکاران دەڵێن کوردستان لە شوێنێکی جۆگرافی ناهەمواردا کەوتووە، مانوری سیاسیش وە پەیوەندیەکان تێدا کارێکی ئاسان نەبوە، ئایا کارێکی ئاسانە خۆ گونجاندن لەو ناوچەدا؟

دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆێ سەلاحەدین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە خوێندنەوە بۆ جیوگرافیەکی جیوپولتیکی کوردستان، لە قوناغێک بۆ قوناغەکانی تر جیاوازە، هەرێمی کوردستان بەدەر لە بەشەکانی تری کوردستان ناکرێ خوێندنەوەی بۆ بکرێ لەبەر ئەوەی پارچەکان تەواکەری یەکترن وە پێیم وا نییە شوێنی جیوپولتیکی کوردستان فاکتەرێکی نیگەتیڤانە بێت لە هەوڵدانەکانی کورددا، بەڵکۆ هۆکاری سەرەکی ئەو ململانیە لەسەر ناوچەکە بایەخ و گرنگی شوێن پێگەی کوردستانە بە شێوەیەکی گشتی، بە تاێبەتی لە کاتی ئێستادا.

دکتۆر کامەران هەر وەها دەڵێت سیاسەتکردن وە یاخود هەوڵدان بۆ کاریگەری درووستکردن لەسەر جیوپولتیکی ئەو ناوچەیە کە ئێستاکە دیارە بە شێوازێکی تر خەریکە درووست دەبێت، پێوێستی بە دام ودەزگایەکی خاوەن ئەزمونی گەورە، پێویستی بە رۆشنبیری سیاسی فراوان هەیە کە بە شێوەک بەرێوە ببرێت لە قووڵایی ستراتیژی نەتەوەیی کورد تێبگات.

دکتۆر کامەران دەشڵێت ئێمە ناتوانین بڵێن سەرکرادیەتی و رێبەرایەتیەکی سیاسی سەربەخۆ گشتگیرمان هەیە کە بتوانێ بەرێوەبەراتی جیوپولتیک بکات لەو ناوچەیە، لەبەر ئەوە تەماشا دەکەین ئەو ناوچەیە بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار لە دووای 91 وە دابەش بوە بەسەرهەردوو هاوپەیمانیەتی، کە وای کردووە دوو سیاسەتی جیاواز لە هەرێمی کوردستان پیادە بکرێ، کە ئەو سیاسەتانە بە شێوەیەک لە شێوەکان لە بەرژەوەندی کۆێ گشتی چارەنووسی نەتەوەی کورد نییە و لە ئاستی ئەو دەرفەتە مێژوویەدا نیە کە ئێستاکە هاتوەتە ئاراوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00

XS
SM
MD
LG