Accessibility links

عەربستانی سعودیە هاوپەیمانییەکی ئیسلامی دژە تیرۆر پێکدەهێنێت


عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاند 34 وڵات کۆکن لەسەر پێکهێنانی "هاوپەیمانێتی لەشکری ئیسلامی" بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم و هەوەهاش پێکهێنانی نێوەندێکی ئۆپەراسیۆنەکان لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە.

ئەم ڕاگەیاندنە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سعودیەوە بڵاو کراوەتەوە و دەڵێت ئەم هاوپەیمانێتییەی کە بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە دەبێت بەهۆی تیرۆرسم دادەمەزرێت و پێویستە بە هەمو توانایەوە کار بۆ نەهێشتنی تیرۆرسم بکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئیسلام ئەم "گەندەڵی و تێکدانی جیهانە قەدەغە دەکات کە تیرۆرسم بەرهەمی دەهێنێت.

ئەم هاوپەیمانییە نوێیەی دژ بە تیرۆرسم بریتییە لەو وڵاتانەی کە لەشکری بەهێزو سەقامگیریان هەیە، وەکو پاکستان، تورکیا و میسر، هەوەها ولاتانی بەشەڕ وێران بووی وەکو لیبیا و یەمەن. وڵاتانی ئافریکای کە ڕووبەڕووی هێرشی توندڕەوان بوونەتەوە وەکو مالی، چاد، سۆمالیا و نایجیریاش لە نیو ئەم هاوپەیمانێتییەدان.

ئێرانی بەرهەڵستی هەرێمی عەرەبستانی سعودیە بەشێک نییە لەو هاوپەیمانێتیە. سعودیە و ئێران هەڵوێستی جیاوازیان هەیە لە شەڕەکانی سوریا و یەمەندا. عەرەبستانی سعودیە لە ئێستادا ڕێبەرایەتی دەستێوەردانی لەشکری لە یەمەن دەکات دژ بە سەرهەڵداوانی حوسی کە شیعە ئاینزان و هەروەها بەشێکیشە لە هاوپەیمانێتی بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ هێرشی ئاسمانی دژ بە توندڕەوە سوننەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناو عێراق و لە سوریادا.

تورکیا تەنها وڵاتە لەو هاوپەیمانێتیەدا کە ئەندامی ناتۆشە و پێشوازیشی کردووە لەم هاوپەیمانێتیە نوێیەدا. سەرۆک وەزیری تورکیا ئەحمەت داڤد ئۆغڵو ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیەی وەکو باشترین وەڵام بۆ ئەوانە ناودێر کرد کە هەوڵ دەدەن تیرۆر گرێ بدەن بە ئیسلامەوە و گوتی " ئێمە لەو بڕوایەداین ئەم هەوڵانە لەلایەن وڵاتانەی موسوڵمانەوە هەنگاوێکە بەرەو ئاراستەیەکی ڕاست".

XS
SM
MD
LG