Accessibility links

جۆن کیری و سێرگیێ لاڤرۆڤ کۆدەبنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری دەستیکرد بە وتووێژەکان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە مەبەستی بچووک کردنەوەی ئەو کەلێنە گەورەیەی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا و هێنانەوە ئارای سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

کێری بە لەوەی چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمر پوتن بکەوێت لەگەڵ هاوشانە ڕوسییەکەی سێرگیێ لاڤرۆڤ کۆببۆوە. چاوڕوان دەکرێت مشتومڕی توند لە کاتی وتووێژەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا بێت لەسەر ڕێگاکان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانەکان.

ڕوسیا و ئەمەریکا لەسەر پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سوریا هاوهەڵوێستن هەورها لەسەر شەڕی دژ بە گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی. لە ئۆکرانیا هەردوو وڵات دابەش بوون لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی مانگی دوو بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دژایەتی لە نێوان حکومەتی کەیڤ و جودابیرانی کە ڕوسیا پشتیوانیان لێ دەکات لە ڕۆژهەڵات.

XS
SM
MD
LG