Accessibility links

سەعید سەنندجی: بەنداوی داریان کانی بڵ دەکاتە ژێر ئاوە و فەرەتر لە 1400 جۆرە دار و گیا و گیان لەبەر لە ناو دەبات


Saied Sanandeji
Saied Sanandeji

بە پێی ئەو گوزارشانەی کە بڵاۆبونەتەوە کانی بڵ کە دەکەوێتە ناوچەی هەجیجی هەورەمانی کرماشان یەکێک لە هەرە سەرچاوەکانی گرنگی ئاوە نەک هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکو لە ئێراندا و ئێستاکە لە بەرامبەر جۆرە مەترسیەکدایە بە هۆێ درووستکردنی بەنداوێک لەو ناوچانەدا.

سەعید سەنندجی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو مەترسیانە کە لەسەر کانی بڵ و ئەو ناوچە هەیە، باس لەوە دەکرێت زۆرتر لە 1400 جۆر دار و گیا و گیان لەبەر شیانی هەیە لەو ناوچە لە ناو بچن بە هۆێ درووستکردنی ئەم بەنداوە کە پێی دەووترێ بەنداوی داریان.

کاک سەعید هەروەها دەڵێت ئەو ئاو بەندە کانیەکە دەخنکێنی واتە دەبێتە ژێر ئاوەوە، کانی بل کانیەکی هەرە کۆنە و بوونی دەگەرێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ پێش و شوێنێکی پیرۆزە لای دانیشتوانی ناوچەکە و ئاو بەندەکە زیانی زۆرترە تاکو سوودەکەی.

کاک سەعید دەشڵێت کاربەدەستان دەڵێن ئەوان ئەم ئاوە دەگوازنەوە بۆ کرماشان لە کاتێکدا کرماشان خۆێ پر لە ئاوە و خاوەنی سەرچاوەیەکی ئاوی زۆرە و پێویستی بەوە نییە لە هەورامانەوە ئاوی بۆ بچێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:36 0:00

XS
SM
MD
LG