Accessibility links

هونەر حاجی جاسم: لە هەموو شتێک گرنگتر باشترکردنی پەیوەندییەکانمانە لەگەڵ ڕۆژئاوادا


هونه‌ر حاجی جاسم
هونه‌ر حاجی جاسم

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە دەکەن بەوەیهێزەکانی تورکیا کە لە نزیک شاری موسڵەوە دانراون کشاونەتەوە و بەڵام هەندێکی تریشیان دەڵێن تەنها جێگۆڕکێیان پێکراوە.

هێشتاش مشتومڕێکی زۆر توند بەردەوامە لەسەر چوونە ناوەوەی هێزی سەربازی تورکیا بۆ ناو باکوری عێراق و بەشێک لە چاودێرانیش بە هاتنە ئارای مەترسییەکی گەورەی ئاسایشی ناودێری دەکەن.

" دوو لێکدانەوە هەیە بۆ ئەم هاتنە ناوەوەی تورکیا، یەکێکیان بۆ لێدانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییە و ئەوی تریشیان بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستانە" وەک هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت.

هونەر حاجی جاسم دەشڵێت بۆخۆی لەوبڕوایەدایە تورکیا بۆ لێدانی پەکەکە هاتبێت نەک دەوڵەتە ئیسلامییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی و دەڵێت تورکیا زیاتر بەشوێن خۆسەپاندنە لە هەرێمی کوردستان و لە باکوری عێراقدا و ئاماژەش بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکات کە گوتبووی بۆیە سەربازی وڵاتەکەی چونەتە باکوری عێراق و دەشیانەوێت بچنە ناو سوریاشەوە تا یەپەگە و یەپەژە لاواز بکەن.

ئایا ئانکەرە دەتوانێت ئەو ئامانجانەی لە ناوچەکەدا هەیەتی بیانپێکێت؟

هونەر حاجی جاسم دەڵێت پاش ئەو کێشانەی لە نێوان تورکیا و ڕوسیادا هاتوونەتە ئاراوە، ئانکەرە دەیەوێت هەژمونی سیاسی و ئابووری و تەنانەت سەربازی خۆیشی لە ناوچەکەدا زیاد بکات لە دەمێکدا ئەم وڵاتە بە قەیرانێکی قورسی ئابوریدا ڕەت دەبێت و دەشڵیت تا ئێستا تورکیا هەنگاوێکی ئەوتۆی نەناوە بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، هەر بۆیەشە پێناچێت تورکیا بتوانێت ئامانجە سیاسیی و سەربازییەکانی خۆی بەجێبگەیەنێت بە تایبەتیش لەم کاتەدا کە بڕوا وایە لەپاش ئەم پەرەسەندنانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕێک لە نەخشەی سیاسی ناوچەکەدا دێتە ئاراوە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:57 0:00

XS
SM
MD
LG