Accessibility links

دکتۆر سەردار عەزیز: پێویستە کورد سود لە پشتیوانییە جیهانییەکان ببینێت نەک ببێتە بەشێک لە قەیرانی ئاینزایی


دکتۆر سەردار عەزیز
دکتۆر سەردار عەزیز

تورکیا لە هەردوو ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە جموجۆڵەکانی خۆی دەستپیکردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بەڵام بەپێی ڕای هەندێک لە چاودێر و شیکەرەوە ئانکەرە ناتوانێت گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا بێنێتە ئاراوە.

دکتۆر سەردار عەزیز، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان هاوڕایە و دەڵێت ڕەوشێ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست هێندە ئاڵۆزبووە، کە هەر تەنها جێی ململانێی هێزەکانی ناوچەکە نییە بەڵکو هێزە جیهانییەکانیش ئامادەییان هەیە هەر بۆیە هیچ هێزێک لە ناوچەکەدا ناتوانێت بە تەنها پڕۆژەی خۆی بسەپێنێت و دەشڵێت پەیوەندییەکانی نێوان هێزە جیهانییەکان و هێزەکانی ناوچەکەش کاریگەریی خۆیانیان هەیە لەسەر ڕەوشەکە و لەم ڕوەشەوە پەیوەندی تورکیا بە هێزە جیهانییەکانەوە لاواز ترە گەر بەراورد بکرێت لەگەڵ پەیوەندیەکانی وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ هێزە جیهانییەکاندا.

دکتۆر سەردار باسیش لەوە دەکات کە تورکیا بەبێ پشتیوانی ئەمریکا و هاوپەیمانێتی ناتۆ ناتوانێت هیچ شەڕێک بکات و ئەگەریش بیکات ئەوا وەک هێزێکی لاواز دەردەکەوێت و دەڵێت لەم پرۆسەیەشدا ئەگەر تورکیا بیەوێت بێتە ناو عێراقەوە و شەڕی بەرەی شیعە بکات لەم وڵاتەدا ئەوا ڕووبەڕوی جەنگێکی درێژخایەن دەبێتەوە و وەک دەڵێت لەوبڕوایەدایە هەرگیزیش ناتۆ پشتیوانی لەو هەوڵەی تورکیا نەکات.

بەڵێن ساڵح، وتووێژی لەگەڵ دکتۆر سەردار عەزیز پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:14 0:00

XS
SM
MD
LG