Accessibility links

شارەزایان لەوبڕوایەدان ئەگەر بمانتوانیبایە ئەو پاڵنەرانە لەناوبەرین کە سەرسەختانە هانی ئەوە دەدەن خەڵک بەرەو زەبروزەنگ بگۆڕێن، دواتر دەتوانین ئەو هزرە وێرانکارانە بگۆڕین کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن، وەک شێوازێکی دیکەی ناڕەزایی، لەگەڵ شێوازێک بەرەو چاکسازیی تاکەکەس و کۆمەڵگە.

خەڵات عومەر نوسەر و ڕوناکبیر لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " فیکری داعش زۆر توندڕەوترە لە قاعیدە، ڕەنگە فیکری دوای داعش لەوەش توندڕەوتر بێت، ئەبو موسعەبی سوری لەیەکێک لە کتێبەکانیدا دەڵێت ئەو هێرشەی کە 11ی سێپتەمبەر کرایە سەر دوو تاوەرەکە لە نیویۆرک ئەسڵەن هەر هیچ نیین، دەبوایە ئەو فڕۆکانە چەکی کیمیاویان تیادا بوایە بە هەزارانی نە کوشتایە بگرە بە سەدان هەزار و ملیۆنان مرۆڤی بکوشتایە. من پێموایە هەتا ئەو هۆکارانە بمێنن کە توندڕەوی دروست دەکەن لەڕاساتیدا فیکری توندڕەو توندڕەوتر و توندتر دەبێت".

هاوکات شیکەرەوەو چاودێران قوڵتر دەڕواننە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێیانوایە کە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕە لە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، تا ئەو قەیرانانە چارەسەر نەکرێن، سبەینێ چەندین گروپی توندڕەوتر لە داعش دێنە کایەوەو دنیای پاش داعش ترسناکتر و خوێناویتر دەبێت.

خەڵات عومەر لە وتووێژەکەدا کە ئاسۆ جەبار لەگەڵیدا سازیداوە دەڵێت "قۆناغی پۆست داعش رەنگە قۆناغێکی زۆر ترسناکتر بێت، دوور نییە هەوڵی ئەو ڕێکخراوانە بەپێی ئەو ئەدەبیاتانەی کە هەیانە هەوڵی بە ئەنجام گەیاندنی ڕەشەکوژی گەورە بدەن لەڕێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەتۆمییەوە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

XS
SM
MD
LG