زلهێزانی جیهان کۆتاییان بە کۆبونەوەکەیان هێنا لەگەڵ نوێنەرانی دوو لایەنی ڕکابەری لیبیا بەو پەیمانەی کە پشتیوانی لە بەرنامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن کە دامەزراندنی حکومەتێکی یەکگرتوو لە خۆ دەگرێت.
نوێنەرانی 17 وڵات و 4 ڕێکخراوی جیهانی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ کاربەدەستانی لیبیا لە ڕۆما کۆبونەوە. کۆبونەوەکە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری و هوشانە ئیتالیەکەی پائولۆ جینیتیلۆنی بەڕێوەبرا.
ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەردوو حکومەتی ڕکابەری لیبیا ئامادەکاری دەکەن بۆ مۆرکردنی ڕێککەوتنێک لە مەغرب لە ڕۆژی چوارشەممە.
جان کیری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاند ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بنبەستەکان بشکێنن و بەرەوپێشبچین بۆ داهاتووی لیبیا.