Accessibility links

گۆران ئازاد: بۆ له‌و کاته‌دا تورکیا هه‌ڵوێستی نه‌بوو که‌ خه‌ریکبوو هه‌ولێر بکه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عیراق لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت ئێستا پەرلەمانی كوردستان لەدۆخێكدایە كە ڕەوایی یاسایی هەیە بەڵام هێزی پیادەكرنی یاسایی لاوازە ئەگەرنا دەبوو لەهاتنی هێزی توركیا لێپرسینەوەی لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگەی بكردایە.

گۆران ئازاد شیكردنەوەی بۆ هاتنە ناوەوەی هێزی توركیا بۆ ناو خاكی عیراق هەیە و بەپێویستی دەزانێت سەرۆكی هەرێمی کوردستانی عیراق هاتنە ناوەوەی سوپاى توركیا بۆ لایەنەكان ڕون بكاتەوە.

لەبارەی لێدوانی بەرپرسانی باڵای توركیا كە ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن هۆكاری نەكشانەوەی ئەو هێزەی توركیا بۆ ئەوەیە كە هاوكاری هێزەكان بكات لەشەڕی داعش، پەرلەمانتار گۆران ئازاد دەڵێت من بڕواناكەم شتی وا ڕاست بێت چونكە ئەگەر وایە توركیا ئەم هەموو كۆمپانیا توركیە و هێزەكەی توركیا لەبامەڕنێ‌ هەیە كاتێك هەولێر وەختبوو بكەوێت و داعش دەستی بەسەردا بگرێت توركیا هێزی نەنارد بۆ پاراستنی هەولێر؟!

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ گۆران ئازاد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ژیار موحەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمریکا ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی راپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG