Accessibility links

ژنێکی فەلەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرئیلەوە بریندار دەکرێت


لەشکری ئیسرائیل دەڵێت هێزە سەربازییەکان تەقەیان لە ژنێکی فەلەستینی کردووە وەک دەڵێت هەوڵی داوە لە کاناری ڕۆژئاوا بە چەقۆ لە ڕێبوارێک بکات.

لەشکر دەڵێت ژنەکە براوە بۆ نەخۆشخانەی ئورشەلیم. میدیاکانی ئیسرائیل ڕادەگەیەنن ژنەکە بە سەختی بریندار بووە.

ئەو ڕووداوە ڕۆژی یەکشەمە لە هبرون ڕوویدا کە جێگای توندوتیژی سێ مانگی نێوان ئیسرائیلی و فەلەتییەکان بوو. چەند سەد نیشتەجێکراوی ئیسرائیلی لەو شارەدا دەژین کە 270 هەزار فەلەستینی تێدایە.

ئیسرائیل دەڵێت توندوتیژییەکان بەهۆی هەڵمەتی هاندانی درۆی فەلەستینییەکان زیادی کردووە. فەلەستینییەکانیش دەلێن ئەمە لە ئەنجامی بێزاری 50 ساڵەی داگیرکەری ئیسرائیلییەوە بووە.

XS
SM
MD
LG