Accessibility links

بە گومانی هێرش کردنە سەر مزگەوتێک، لە ئەمەریکا کەسێک دەستگیر دەکرێت


.
.

پیاوێکی تەمەن 23 ساڵان لە ولایەتی کالیفۆرنیا دەستگیر کرا بە گومانی ئەوەی گڕی لە مزگەوتێک لەو ولایەتەی ڕۆژئاوای ئەمەریکا بەرداوە.

پۆلیس ماوەیەکی کورت پاش گڕ بەربوون لە سەنتەری ئیسلامی لە کواچیلای باشوری کالیفۆرنیا کارڵ دیالی دەستگیر کرد.

ئەو گومانبارە ڕووبەڕووی چەندین تاوان دەبێتەوە لە ناویاندا سوتان، و تاوانی هێرشی ڕق وکینە. ئەو ئاگرە هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

ساڵی ڕابوردوو تەقە لە هەمان مزگەوت کرابوو. ئەو مزگەوەتە لە هەمان ولایەتە کە بەهۆی هێرشی ئیسلامی توندڕەو 14 کەس کوژران و 22 کەسیش بریندار بوون ئەو هێرشەی کە لێکۆڵەران بە کاری تیرۆرستی ناودێریان کرد.

XS
SM
MD
LG