Accessibility links

جان کیری سەردانی مۆسکۆ دەکات


.
.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری ڕۆژی سێشەممە بەرەو مۆسکۆ بەڕێدەکەوێت بۆ بەردەوام بوون لەسەر وتووێژەکانی پرۆسەی ئاشتی سوریا.

بەر لە سەردانەکەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند ناتوانێت وتەکانی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن پشتڕاست بکاتەوە کە ئێستا ڕوسیا پشتیوانی لەو ئۆپۆزسیۆنەکی سوریا دەکات کە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی دەکەن و شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جان کێربی ڕایگەیاند " من ناتوان لێدوانەکانی پوتن پشتڕاست بکەم بەڵام دەتوانم ئەوەندە بڵێم کە پێشتریش گوتومانە زۆربەی هێرشە ئاسمانییەکانی کە لەلایەن فڕۆکەکانی لەشکری ڕوسیاوە ئەنجام دەدرێت دژ بە بنکەکانی ئەو گروپانەیە کە دژی ئەسەدن لەبری داعش".

لە ڕۆژی هەینی پوتن بیروڕای ئەمەریکای لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە سوریا بە گرنگ وەرنەگرد، و گوتی مۆسکۆ پشتیوانی ئاسمانی، چەک و کەرەستەی پێداویستی بۆ لەشکری ئازادی سوریا دابین کردووە کە ماوەیەکی زۆرە شەڕی دژ بە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەکات.

XS
SM
MD
LG