Accessibility links

کورد و قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست


چاودێران قوڵتر دەڕواننە قەیرانەکانی ناوچەکە و رایانوایە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕست سەرباری کێشەو قەیرانە خوێناوی و گەورەکانی ستراتیژ و گەمەی گەورەش لە ئارادایە، کورد وەک بەرگریکارێکی راستەقینە دژی داعش و هێزە تیرۆریستیەکان وەستاوەتەوە، بەڵام سەرلەبەری ستراتیژە نزیک و دورمەوداکان بەبێ ئامادەگی کورد بۆتە کارێکی ئەستەم، پرسیارەکە لەوەدایە ئایا کورد لە ناو ئەو هەموو گەمەو ستراتیژە گەورەیەدا سەربازێکی ونی ناو شەترنجەکەیە یان ئەسپی ناو جەنگەکە یان یەکێکە لە قەڵاکان یان گۆڕەپانی ململانێکانەو هیچی تر؟

ململانێ سەختەکانی نێوان تورکیا و روسیا پاش خستنەخوارەوەی فرۆکەکەی روسیا لە قوڵبونەوەیەکی گەورەدایە، هاوکات ململانێی شیعەو سونە پڕ بە کێشی قەیرانە خوێناوییەکان لە برەودایە. ئێران و عێراق پێکەوە دژی هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیان بۆ ناوچەکە. بەڵام پێشوازی گەرمی تورکیا لە بەڕێز مەسعود بارزانی لێکدانەوە و وردبونەوەی هەمە لایەنە هەڵدەگرێت.

دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە سەردانەکانی سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی بۆ سعودیە و تورکیا وتوێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار دکتۆر شێرکۆ حەمە ئەمین قادر لەسەر لیستی گۆڕان سازکردووە.

دکتۆر شێرکۆ دەڵێت: "کێشەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە تا ئێستا دامەزراوەیەکی نیشتمانی نییە بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکانی کورد بە دنیای دەرەوە، ئەو نوێنەرایەتیانەی کە هەیە هەمووی نوێنەرایەتی حیزبین"

هەروەها دەڵێت: "ئایا کێ نوێنەرایەتی کورد دەکات، ئێستاکە بەڕێز بارزان لە 19 ی ئابەوە سەرۆکی هەرێمی کوردیستان نیەو سەرۆکی پارتییە، پەرلەمان کودەتای بەسەردا کراوە، حکومەت بە واتای وشە نەماوە، شوێنێک نییە نوێنەرایەتی شەقامی کوردی بکات بەهەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکانەوە"

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:38 0:00

XS
SM
MD
LG