Accessibility links

شارەزایان: تەواوی ژینگە لە بەردەم مەترسیدایە


سەبارەت بە 21 هەمین کۆنگرەی نێوەدەوڵەتی ژینگەپارێزی کە لە پاریس بەڕێوەدەچێت شارەزایان پـیانوایە چڕکردنەوەی بایەخەکان بۆ وردبونەوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی چۆنێتی پاراستنی ژینگە لەناو ئەو هەموو کۆمپانیا و وڵاتانەدا کە ناتوانن و مەترسین بۆ ژینگە کاسرێککی ئەستەمە بەڵام نەکردە نییە و پلان و ستراتیژی نزیک و دورمەودای دەوێت.

بۆ ئەم مەبەستە رادیۆی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆیەکی لەگەڵ چالاکوان و مافناس عەزیز ماملێدا ئەنجامدا

لەو بارەیەوە عەزیز ماملێ دەڵێت: "وڵاتەکانی جیهان هەمویان بەگشتی هاتوون بەشێوەیەکی شیلگیرانە دەیانەوێت هەوڵ و تێکۆشانەکانیان رێکبخەن و بڕیاری تایبەتی بدەن بۆئەوەی چی بکەن و چۆن کاربکەن بۆ ئەو بارودۆخی ژینگەییە کە خەریکە رژد بوونی مرۆڤایەتی و داهاتوو، بوونی سروشت و زەوییەکان و وشکانییەکان و ناوچە ئاوییەکان دەخاتە بەردەم مەترسی و رێگەچارەیەکی بۆ بدۆزنەوە. "

هاوکات لە زوربەی وڵاتاندا خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە ئارادا بوو بۆ دروستکردنی فشار و بۆ پاراستنی ژینگەو رژدبونەوە لەکار و پرۆژەکاندا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:12 0:00

XS
SM
MD
LG