Accessibility links

پوتن بانگهێشتی شارەزایانی بریتانی دەکات


سەرۆکی رۆسی ڤیلادمیر پۆتن لە رۆژی چوارشەممە بانگهێشتی سارەزایانی بریتانی کرد بۆ یارمەتی دان لە لێکۆڵینەوەی سندوقە رەشەکەی ئەو فرۆکەی لە لایەن تورکیا خرایە خوار لە دەمێکدا لەگەڵ سەرۆکی وەزیری بریتانیا دێڤید کامرۆن باسی تەنگەژەی سوریای کرد.

پاش وتو وێژی کرملین بە تەلیفۆن لەگەڵ دێڤید کامرۆن ووتی ڤلادمێر پۆتن بانگهێشتی کەسانی شارەزای تاێبەتمەندی کرد بۆ ئەوەل لە لێکۆڵینەوەکانی زانیارەکانی تۆمارکراوەکەی فرۆکە سۆخۆیەکە کە لە لایەن تورکیا خرایە خوارەوە بەشذاری بکەن.

روسیا سەندوقە رەشەکە کە زانیارەکانی فرۆکەکەی تێدا تۆمار کراوە دۆزیوە و لە رۆژی سێشەممە وەزیری بەرگری لە کۆبۆنەوەیەکی کرملین دا پێشانی پۆتینی دا.

پوتن لە کۆبۆنەوەکەی کرملین دا ووتی شارەزایانی بێگانە دەبێ لە لێلۆڵینەوەکاندا بەشداری بکەن بۆ ئەوەی لە لە شوێن و رێگای فرۆکەکەدا بریار بدەن.

XS
SM
MD
LG