Accessibility links

کۆنگریسی وڵاتە یەکگرتووەکان کۆنترۆڵی ڤیزەی هات و چوو توندتر دەکات


ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بریارێکیان پەسەند کرد کە رێگای لەو کەسانە دەگرێت کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابوردوودا سەردانی سوریا، عێراق وە یاخود هەر وڵاتێک یان ناوچەیەک کە جێ نگرانیە کردوون، لە پرۆگرامێکدا کە بە بێ ڤیزە رێگا بە هاتنە ژورەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان دەدات.

ئەو یاسایە بەشێکە لە هەوڵەکانی هەردوو کۆماریەکان و دیمۆکراتەکان بۆ دەستکاری کردن لە بەرنامەی ڤیزا کە ئێستاکە بە هاوڵاتیانی 38 وڵات رێگا دەدات بۆ سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکان و مانەوەیان بۆ ماوەی 90 رۆژ وە یاخود کەمتر بێ ئەوەی لە باڵێۆزخانەیەک وە یاخود کونسوڵگەریەک ڤیزا وەربگرن.

بریارەکە کە لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممە بە 407 بەرامبەر 19 پەسەند کرا، کۆمەلە گۆرانێک لە خۆ دەگرێ، لە نێوانیان کە پێویستە لەسەر ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە گەشتیاران بکۆڵنەوە لە بارەی زانیارەکانی ئینترپۆڵ بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ ئەو کەسانە لە لایەن دام و دەزگاکانی پۆلیسەوە لە پەیوەندی بە تاوانەکان و چالایەکانی تیرۆریسمەوە داوا کراوون.

ساڵانە بە پێی ئەو پرۆگرامە نزیکەی 20 میلۆن کەس سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکان دەکەن.

XS
SM
MD
LG