Accessibility links

کەمال چۆمانی: ئەگەر بێتوو هێزی تورکیا لە عێراق بمێنێتەوە دوای داعش یانی قوڵ بوونەوەی جارێکی تری ململانێکان

  • Balen Salih

کەمال چۆمانی

کەمال چۆمانی

سەرۆک ئۆباما لە میانەی وتارەکەی ڕۆژی یەکشەمەیدا جەختی کردەوە لەوەی کە نابێت وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بخزێندرێتە ناو شەڕی زەمینیەوە لە عێراق و لە سوریاشدا.

سەرۆک ئۆباما دەڵێت هێزی تایبەتی بۆ مەشق و ڕاهێنان پێکردنی ئەو هێزانە تەرخان دەکرێت.

بەڵام ئایا بەبێ هەبوونی هێزی زەمینی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی، دەکرێت سەرکەوتن بەدەست بێت لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا؟

کەمال چۆمانی نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت بەڵێ سەرکەوتن بەدەست دێت لە ڕوانگەی ئەو پێشڕەویانەی دژی ئەم ڕێکخراوە کراون لە سوریا و لە عێراقیشدا وەک چۆن سەرکەوتنەکانی یەپەگە و یەپەژەمان بینی لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەهاش سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لە باشوری کوردستان، بەڵام دەشڵێت بەهۆی ناکۆکییەکان و پێکدادانی بەرژەوەندییەکان و هەبوونی هێز و کاریگەری زۆری وڵاتانی ناوچەکە لە عێراق و لە سوریاشدا نەتوانراوە هێزی یەکگرتوو پێکبهێنرێت لە هەردوو وڵاتدا تا بەرەنگاری ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستە ببنەوە.

کەمال چۆمانی دەڵێت پێویستە ئەم ناکۆکییانە کۆتاییان پێبهێنرێت و لە هەمان دەمیشدا پێویستە ئەو هێزانەی بەڕاستی لەسەر زەوی سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە پشتیوانی زیاتریان لێ بکرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، کەمال چۆمانی ئاماژەش بەوە دەکات هەبوونی هێزی زەمینی وڵاتان لە ناوچەکە کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە و دەشڵێت ئەمریکاش باسی لەوە کردووە نەک هەر دژی هێزی وڵاتانی ناوچەکەن لە عێراقدا بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا نین تەنانەت هێزی سەربازی ئەمریکاییش لەوێ بن و دەشڵێت هەر بۆیە پێدەچێت ئەو ڕاگەیاندنەی حەیدەر عەبادی بڵاوی کردەوە لەسەر هێزەکانی تورکیا، ڕاگەیاندنێک بوو کە پشتیوانی ئەمریکاشی لەگەڵدایە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتوویژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG