Accessibility links

فەرمانڕەوای شاری عەدەن لە تەقینەوەیەکدا دەکوژرێت


کاربەدەستانی ئاسایش ڕادەگەیەنن بەهۆی تەقینەوەیەکی گەورە لە یەمەن فەرمانڕەوای شاری عەدەنی باشوری وڵاتەکە لەگەڵ 6 لە پاسەوانەکانی کوژران. گروپێکی خۆجێیی سەر بە دەوڵەتی ئسیلامی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

فەرمانڕەوا غەفور محەمەد سەید دەچوو بۆ ئۆفیسەکەی خۆی کاتێک بۆمبێک تەقییەوە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیدا. کاربەدەستان دەڵێن لە هۆکاری ڕاستەقینەی تەقینەوەکە دەکۆڵنەوە.

گروپێکی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامیش لە بەیاننامەیکدا، کە پشتیوانانی لە سەر ماڵپەڕ بڵاویان کردووەتەوە، ڕادەگەنێت کە هێرشەکەی ئەنجام داوە. و ڕایگەیاندووە کە بۆمبەکە لەسەر ڕێگای کاروانی ئۆتۆمبێلەکان چێنراوە.

داعش بەرپرسیارێتی زنجیرەیەک تەقینەوەی لەمساڵدا لە یەمەن گرتۆتە ئەستۆ کە 159 کەسی تێدا کوژراون و 345ی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG