Accessibility links

کیا عەزیز: تیرۆرکردنەکەی ئالچی سیناریۆەکی ئامادە بۆ کراوو و هۆلیۆدیە


tahir elci 2
tahir elci 2

لە رووداوی هەفتەی رابوردوو لە تیرۆرکردنی پارێزەری کورد تاهیر ئالچی لە شاری ئامەد - دیار بەکر، ژمارەیەک ڤیدیۆ بڵاوبونەوە کە بۆ زۆر لە چاودێران و بینەران جێگای سەرنج و سەرسورمان بوو ئاخۆ چۆن لەو هەموو تەقە و دەسترێژ کردنانەدا کەس لە هێرش بەرەکان نەکوژران.

دەرهێنەر کیا عەزیز لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئەم فیلمە دید زۆر هەڵدەگرێ، دیمەنی فیلمەکە لە دیدی سینەماوە، لە دیدی فیلمسازی و فیلمبەرداریەوە فەرە پرسیار درووست ئەکا، ئەوەیە ئەگەر ئەو دوو کەسە کە را ئەکەن بکوژی بوون و پۆلیس ئەو هەموو تەقەیان لێ ئەکات، بێ ئەوەی بەر یەکێکیان بکەوێ وە یاخود لەرزشێکیان لێ دیار بێت، چونکە ئەوەی زانراوە هەر گوللەیەک، هەر فیشەکێک بەر هەر کەسێک بکەوێ کاردانەوەیەک نیشان ئەدات، لەرزشێک، کەوتنێک، بەڵام ئێمە لەو دیمەنەدا ئەوە نابینین کە ئاخۆ گوللەکان ساختەن وە یاخود تەقەکردنەکان بە مەبستی کوشتنە.

کاک کیا هەر وەها دەلێت بەڵی بە دیدی من ئەمە سیناریۆەکی ئامادە بۆ کراوە لە لایەن دەزگاکانی تورکیاوە، چونکە PKK هیچ بەرژەوەندیەکی لەوەدا نییە کەسێکی ناسراوی وەکو ئەو تیرۆر بکا، جا بەم پێیە تەنها کەسێک کە لەم کارەدا سوودی هەبوە دەوڵەتی تورکیا و شۆفەنیستەکانی تورکیا بوونە.

کاک کیا دەشڵێت لای هەر بینەرێک ئەو گومانە درووست ئەبێت کە تۆ ئەم هەموو گوللە و فیشەکانە بە کەسێکەوە ئەنێت، نە ئەکەوێ، نە خوێنی لێ ئەرژێ، خۆ توندی گوللەش روون و دیارە کە چەند کاردانەوەی هەیە، گەر وایە بەس شیانی هەیە ئەم گوللانە پلاستیکی بن، جا بە براوی من بە گشتی ئەمە دیمەنێکی هۆلیۆدیە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:23 0:00

XS
SM
MD
LG