Accessibility links

هێرشە ئاسمانییەکان پایتەختی دیفاکتۆی داعش دەکەنە ئامانج


چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکان چەندین بنەکەی داعشیان لە ڕەقەی پایتەختی دیفاکتۆی گروپەکە لە باکوری سوریا پێکاوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا ڕادەگەنێت 15 تەقینەوە باکور و ڕۆژهەڵاتی دەوروبەری ڕەقەی هەژاند، بەلایەنی کەم 32 چەکداری داعش کوژراون و زیاتر لە 40یش بریندار بوون.

گروپێکی چالاکوانانی بنکە لە ڕەقە ناسراو بە RBSS کە لە سەر داعش ڕاپۆرت دەنێن، ڕادەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکان بنەکانی داعشیان لە کەناری شارەکە کردووە بە ئامانج. بەڵام هیچ باسی لە زیانە گیانییەکان نەرکدووە.

ئەو گروپە زانیاری لەسەر ئەوە ڕانەگەیاندووە کە فڕۆکەکانی هێرشەکەیان ئەنجام داوە هینی چ وڵاتێک بوون. هەرچەندە ڕێکخراوەی چاودێری دەڵێت بڕوا دەکرێت سەر بە هێزی هاوپەیمانان بن.

XS
SM
MD
LG