Accessibility links

ئاری هەرسین: سەرۆکی هەرێم وەک دیفاکتۆ ماوەتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش وەکو دیفاکتۆ سەرۆکی پەرلەمان نییە


قەیرانی سیاسی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەردەوامی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کە هەوڵ لە ئارادان بۆ چارەسەر کردن بەڵام هێشتا چارەسەر نەکراوە.

ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت"لەئێستادا لەڕووی یاساییەوە سەرۆكی پەرلەمان جیاوازە لەسەرۆكی پەرلەمان بە ئەمری واقیع"

ئاری هەرسین دەڵێت "بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ و ئەو دەنگەی خۆمان وەک پەرلەمانتاران پێمان داوە دكتۆر یوسف سەرۆكی پەرلەمانە بەڵام ئەوەی كە ئێمە وەک پارتی قەبوڵمان نییە وەک سەرۆكی پەرلەمان بمێنێتەوە، ئەوە بابەتێكی ترە بەڵام لەڕووی ئەمری واقیعەوە دكتۆر یوسف سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نییە"

لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەڕێز هەرسین ئاماژە بەوەش دەکات بۆ ئەوەی دكتۆر یوسف بەپێی یاسا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان لاببرێت پێویستی بەڕێ‌ و شوێن و پڕۆسەی یاسایی خۆی هەیە، بەڵام لەئێستادا ئەمری واقیع ئەوەیە كە دكتۆر یوسف ڕۆڵی خۆی نابینێت وەک سەرۆكی پەرلەمان". هاوکات گوتیشی لە ئێستادا کاک مەسعود ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی بەسەر چووە بەڵام وەک ئەمری واقیع سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.

دەقی وتەکانی ئاری هەرسین لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.

XS
SM
MD
LG