Accessibility links

عێراق ژمارەیەک ڕادار بۆ پاراستنی ئاسمانی لە ئەمەریکا و ڕوسیا دەکڕێت


.
.

فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، دەڵێت حكومەتى عێراق كۆمەڵێک ڕاداری بۆ چاودێرى كردنى ئاسمانى وڵاتەكەى كڕیووە، بەڵام جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە تا دواى ساڵى 2020 عێراق تواناى پاراستنى ئاسمانى وڵاتەكەى نییە.

فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"عێراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردن و پاراستنى ئاسمانى وڵاتەكەى پێویستى بەكاتێكى زۆرە."

دەربارەى ئەو ڕادارانەى كە حكومەتى عێراق كریونى ، فەریق ئەنوەر حەمەئەمین دەڵێت "ڕادارەكان هاتنى فڕۆکە بۆ نێو ئاسمانى عێراق ئاشكرا دەكەن ، كە بەشێكیان لە ئەمەریكا و بەشەكەى تریان لە ڕوسیا كردراون."

بەپێى وتەى فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق ، وڵاتەكەى فڕۆكەى باشى لەبەردەستدایە و لەدژى داعش بەكارى دەهێنێت ، وتى"بەڵام بوونى فرۆكە بۆ شەرى داعش بەس نیە ، بەڵكو پێویستمان بەهێزى زەمینى هەیە."

كاتێك ئەمەریكا فرۆكەى f16 ى بە عێراق فرۆشت ، هەرێمى كوردستان و بەشێك لە هێزە سونیەكان ترسیان هەبوو لەوەى بەغدا ئەو فرۆكانە لەململانێ‌ ناوخۆییەكاندا بەكاربهێنێت.

دەقی ڕاپۆرتەکەی دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00

XS
SM
MD
LG