Accessibility links

پۆلیسی بەریتانیا چەقۆ وەشاندنەکەی لەندەن دەبەستێتەوە بە کاری تیرۆرستی


پۆلیسی دژە تیرۆر لە بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە لێکۆڵینەوەی کرد لەسەر چەقۆ وەشاندنەکەی وێزتگەی شەمەنەفەری ژێر زەوی لە لەندەن کە پیاوێک چەقۆی دەرهێناوەو دوو کەسی بیرندار کردووە و بە پێی ڕاپۆرتەکان گوتویەتی "ئەمە بۆ سوریایە".

پۆلیس شەوی شەممە ئەو پیاوە تەمەن 29 ساڵانەی دەستگیر کرد و ڕایگەیاند وەکو هێرشی تیرۆرستی لە چەقۆ وەشاندنەکەی وێزتگەی لەیتۆنستنی ڕۆژهەڵاتی لەندەن دەڕوانن.

ڕیچارد واڵتن سەرکردەی دژە تیرۆرسم لە سکۆتلەند یارد دەڵێت، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانە دراوە کە گەواهدەرەکان و لێکۆڵینەوە بەراییەکانی پۆلیس دراوە. کاربەدەستان ڕایان گەیاند کە ماڵەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن پشکنیوە بەڵام نەیانگوت ئایە بە دوای هیچ گومانبارێکی تردا دەگەڕێن یان نا.

شایانی باسە ئەم ڕووداوە تەنها چەند ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری دا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر داعش لەناو سوریا.

XS
SM
MD
LG