Accessibility links

بەشار ئەلئەسەد دەڵێت هێرشەکانی بەریتانیا دژ بە داعش سەرکەوتوو نابن


سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی بەریتانیا لە سوریا دژ بە داعش نایاساییە ئەنجامەکەشی شکست دەبێت.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Sunday Times بەریتانیدا ئەسەد دەڵێت ناتوانرێت داعش بەتەنها بە هێرشی ئاسمانی شکست بدرێن ئەگەر بە هەماهەنگی کردن نەبێت لەگەڵ هێزەکانی ناوچەکە.

شایانی باسە فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانی ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان کرد بە هێرشەکانیان پاش ئەوەی پەرلەمان دەنگی داب ۆ پەسەند کردنی هێرشی ئاسمانی دژ بە ئامانجەکانی داعش لە ناو سوریا.

ئەسەد دەڵێت تەنها هێرشی ئاسمانی کە کاریگەری هەیە دژ بە داعش ئەوانەیە کە لەلایەن ڕوسیاوە ئەنجام دەدرێن ، کە بەهاوکاری هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکرێن.

XS
SM
MD
LG