Accessibility links

فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی داعش لە ناو سوریا


فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا شەوی هەینی هێرشیان کردە سەر ئامانجەکانی داعش لە ناو سوریادا کاربەدەستان دەڵێن جارێکی تر پاڵاوگە نەوتییەکانیان پێکاوە.

وەزیری بەرگری بەریتانیا مایکڵ فالۆن لە ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت دوو فڕۆکەی جۆر تایفون بۆ یەکەم جار بەشداریان لەو هەڵمەتەدا کردبوو، و پاڵاوگەیەکی نەوتنیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا گرتەیەکی ڤیدۆیی بڵاو کردەوە کە تیایدا نیشان دەدات کە فڕۆکەکان دوهەم خوڵی هێڕشیان بۆ سەر ئامانجەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئەنجام دەدەن.

فڕۆکەی جۆری تایفون ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە بنکەی ئاسمانی بەریتانیا لە ئەکرۆتیریای قبرس، بۆ زیادکردنی هێرشەکانیان دژ بە داعش.

XS
SM
MD
LG